صادق زیبا کەلام دەست بەسەر کرا

صادق زیبا کەلام دەست بەسەر کرا

PeyamaKurd - صادق زیبا کەلام دەست بەسەر کرا

دەسەڵاتی دادوەری ئێران ڕایگەیاند سەر لە بەیانی چوارشەممە صادق زیبا کەلام، مامۆستای زانکۆ و شرۆڤەکاری سیاسی، دوای تۆمارکردنی سکالایەکی نوێ لە دژی و تووند کردنەوەی بڕیارە دادوەرییەکان، دەست بەسەر کراوە.

بە پێی ڕاگەێندراوی دەسەڵاتی دادوەری ئێران، دۆسیەی زیباکەلام لە دادسەرای فەرهەنگ و میدیا لە قۆناغی لێکۆڵینەوە دایە . ماوەی سێ ڕۆژ بوو بڕیاری چاودێری دادوەری بۆ سەر ناوبراو تووندتر کرابووەوە ، کە تێیدا لە هەر جۆرە چالاکییەکی میدیایی و بەرهەمهێنانی ناوەڕۆکی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لێی قەدەغە کرابوو.

پێ دەچێت هۆکاری سەرەکی دەست بەسەرکردن زیباکەلام ، ئەو لێدوان و شیکردنەوەیانە بێت کە لە چاوپێکەوتنێک دا لەگەڵ کەناڵی ٤ی بەریتانی پێشکەشی کردبوو. زیباکەلام بەوە ناسراوە کە یەکێکە لە ڕەخنەگرە دەنگدەرەکانی ناوخۆی ئێران و پێشتریش چەندین جار ڕووبەڕووی لێپرسینەوە و دەست بەسەرکردن کراوەتەوە .