عیراق باجی لەسەر هاوردەكردنی ئۆتۆمبێل و زێڕ زیاد كرد

عیراق باجی لەسەر هاوردەكردنی ئۆتۆمبێل و زێڕ زیاد كرد

PeyamaKurd - عیراق باجی لەسەر هاوردەكردنی ئۆتۆمبێل و زێڕ زیاد كرد
 

گۆڕانكاری لە پێناسی گومروگی دەكرێت و باج لەسەر ئامێری كارەبایی، زێڕ و ئۆتۆمبێل زیاد دەكرێت، بەئامانجی رێگری كردن لە فێڵی باج.

سامر قاسم داود بەڕێوبەری گشتی دەستەی گومروگەكانی عیراق راگەیاند، بڕیاری ژمارە 957ی ساڵی 2025، پێش دوو مانگ گشتاندنی پێكراوە بۆ هەموو دامودەزگاكان، بۆیە بڕیارەكە كتوپڕ نەبووە و بازرگانان پێش وەختە لێی ئاگادار كراونەتەوە. زیادكردنی باجی گومروگیش تەنیا بۆ كەل وپەلە لاوەكییەكانی وەك ئامێری كارەبایی، زێڕ و ئۆتۆمبێل بووە.

بەگوێرەی سیستەمی ئەسیكۆدا كە لە عیراق كاری پێ دەكرێت، رێژەی باجی گومروگی لەسەر هاوردەكردنی زێڕ لە 5%ـی نرخەكەیەتی، لەسەر هاوردەكردنی ئۆتۆمبێل لە 15%ـەوە دەست پێدەكات، ئەمەش بەپێی جۆری ئۆتۆمبێلەكە و كارایی ژینگەیی دەگۆڕێت بە ئۆتۆمبێلە هایبریدەكانیشەوە.

بەڕێوبەری گشتی دەستەی گومروگەكانی عیراق، دڵنیایی دەداتە هاووڵاتییان، كە ماددە خۆراكییەكان، دەرمان و پێداویستییە سەرەكییەكان كاریگەرییان لەسەر نەبووە، یان ئەگەر گۆڕانكارییەكیش هەبێت، زۆر كەم و گونجاو دەبێت.