عێراقچی بە واشینتۆن : گەڕانەوە بۆ شەڕ سوپرایزی زۆر گەورەتری تێدا دەبێت

عێراقچی بە واشینتۆن : گەڕانەوە بۆ شەڕ سوپرایزی زۆر گەورەتری تێدا دەبێت

PeyamaKurd - عێراقچی بە واشینتۆن : گەڕانەوە بۆ شەڕ سوپرایزی زۆر گەورەتری تێدا دەبێت


عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران هۆشداری تووند دەداتە ئەمریکا لە دەست پێکردنەوەی شەڕ و ڕایدەگەێنێت کە واشینتۆن ڕووبەڕووی پێشهاتی زۆر گەورەتر دەبێتەوە لەوەی لە جەنگی چل ڕۆژەی ڕابردوودا بینیویەتی ناوبراو ئاماژەی بەوە کردووە کە کۆنگرێسی ئەمریکا دانی بە لەناوچوونی دەیان فڕۆکەی ملیار دۆلاری دا ناوە و ئێستاش بە فەرمی پشتڕاست کراوەتەوە کە هێزە چەکدارەکانی ئێران یەکەم هێز بوون لە جیهان دا فڕۆکەی پێشکەوتووی ئێف ٣٥ یان خستووەتە خوارەوە عێراقچی جەختی کردەوە کە بەهۆی ئەو وانە و زانیارییانەی لەم جەنگەدا بەدەستیان هێناوە هەر گەڕانەوەیەک بۆ گۆڕەپانی شەڕ سوپرایزی زۆر گەورەتری بۆ ئەمریکا تێدا دەبێت