PeyamaKurd - عێراقچی ھەڕەشە لە ئیسڕائیل دەكات
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، ووڵامی لێدوانەکانی ئیسرائیل کاتز، وەزیری بەرگری ئیسرائیلی دایەوە کە تێیدا ڕایگەیاندبوو "موجتەبا خامنەیی، ڕابەری ئێران، حوکمی مردنی بەسەردا سەپێندراوە".
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە پلاتفۆڕمی ئێکس نووسیویەتی ڕووبەرووی هەر هەڕەشەیەک دەبینەوە کە گەل و سەرکردایەتیمان بکاتە ئامانج".
ھەروەھا ئاماژەی بەوە كرد، ڕێكکەوتنمان لەگەڵ ئەمریکا ڕوونە و سەرۆکی ئەمریکا پابەند دەکات بەوەی ئیسرائیل جڵەوگیر بکات، هۆشداریشی دا، ئەگەر گوێڕایەڵ نەبن، ئێران وانەیەکیان پێدەدات کە هەرگیز لەبیری نەکەن.
ئەم گرژییە دوای ئەوە هات کە ئیسرائیل کاتز، وەزیری بەرگری ئیسرائیل، لە میانەی مەراسیمی یادکردنەوەی سەربازە کوژراوەکانی شەڕی لوبنان دا، ئاماژەی بە ئەگەری نوێبوونەوەی شەڕ لەگەڵ تاران کرد و ڕایگەیاند "تەلئەڤیڤ ئامادەیە بۆ جاری سێیەم هێرش بکاتە سەر تاران ئەگەر پێویست بکات."