عێراق و تورکیا لەسەر بەردەوامی هەناردەکردنی نەوت گەیشتنە ڕێککەوتن

عێراق و تورکیا لەسەر بەردەوامی هەناردەکردنی نەوت گەیشتنە ڕێککەوتن

PeyamaKurd - عێراق و تورکیا لەسەر بەردەوامی هەناردەکردنی نەوت گەیشتنە ڕێککەوتن

شاندێکی باڵای حکوومەتی فیدراڵ بە بەشداری نوێنەرانی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان، لە ئانکارا لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا کۆبوونەوە.

کۆبوونەوەکان تایبەت بوون بە تاوتوێ کردنی دۆخی هێڵی بۆری نەوتی عێراق–تورکیا و داڕشتنی میکانیزم بۆ بەردەوامی هەناردەی نەوت.

هەردوولا ڕێککەوتن لەسەر واژووکردنی پڕۆتۆکۆڵێکی جێبەجێکاری بۆ بەردەوام بوونی هەناردەکردنی نەوتی عێراق بۆ ماوەی یەک ساڵ.

بڕیار درا لە ماوەی ئەو ساڵەدا، هەردوولا کار بکەن بۆ ئامادەکردن و واژووکردنی گرێبەستێکی نوێ و درێژخایەن کە بەرژەوەندییە هاوبەشەکان دابین بکات.