فراوان کردنی ئۆپراسیۆنەکانی لیوای پەرەشووت وانانی سوپای ئیسرائیل لە باشووری لوبنان

فراوان کردنی ئۆپراسیۆنەکانی لیوای پەرەشووت وانانی سوپای ئیسرائیل لە باشووری لوبنان

PeyamaKurd - فراوان کردنی ئۆپراسیۆنەکانی لیوای پەرەشووت وانانی سوپای ئیسرائیل لە باشووری لوبنان

ووتەبێژی سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، هێزەکانی لیوای پەرەشووت وانان بە فەرماندەیی لەشكری ٩٨ لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا ئۆپراسیۆنە زەمینییەکانیان لە ناوچەی زیاتری باشووری لوبنان فراوانتر کردووە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، ئەو هێزانە سەرکەوتوو بوون لە کۆنترۆڵ کردنەوەی هەندێک ناوچە و درێژەدان بە هێرشەکانیان بۆ سەر ژێرخانی سەربازی حیزبۆڵڵا؛ چالاکییەکە بە ئامانجی بەهێزکردنی هێڵی پێشەوە و کەم کردنەوەی مەترسی لەسەر دانیشتوانی ناوچەکانی باکوور بووە.

هەروەها ڕاگەێندراوە کە لەم ئۆپراسیۆنانەدا دەیان هێزی حیزبۆڵڵا کوژراون و بڕێکی بەرچاو چەک و تەقەمەنی کە بۆ بەئامانجگرتنی ئەو هێزانە ئامادە كرابوون دۆزرایەوە و دەستی بەسەردا گیرا.