PeyamaKurd - فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا : ١٩ کەشتی لە گەمارۆی دەریایی کۆماری ئیسلامی دا ڕێگرییان لێکرا
فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا ڕایگەیاند کە تا ئێستا لە چوارچێوەی گەمارۆی دەریایی کۆماری ئیسلامی دا پێشیان بە ١٩ کەشتی گرتووە؛ هەنگاوێک کە دەریدەخات کە فشارە سەربازی و ئابوورییەکانی ئەمریکا لەسەر ڕێگا دەریایی یەکانی سەر بە ڕژیم پێی ناوەتە قۆناغێکی قورسترەوە.
ھاوكات ئەو ڕاپۆرتانەی لە کۆبوونەوەی پێنتاگۆن ەوە بڵاوکراونەتەوە باسیان لە بەهێزکردنی چاودێری و خۆپاراستن لە ناوچەی گەرووی هورمز کردووە. ئەم پێشهاتانە لە کاتێک دا ڕوودەدەن کە واشینتۆن دەڵێت ئامانجی داخستنی ڕێڕەوی هەناردەکردن و جووڵەی دەریایی پەیوەست بە کۆماری ئیسلامییە، بەبێ وەستاندنی تێپەڕبوونی کەشتییە ناپەیوەندیدارەکان بەناو گەرووی هورمزدا.