فەرماندەیەکی باڵای سوپای پاسداران لە ئاكامی تەقینەوەی تەقەمەنی بەجێ ماو لە زەنجان کوژرا

فەرماندەیەکی باڵای سوپای پاسداران لە ئاكامی تەقینەوەی تەقەمەنی بەجێ ماو لە زەنجان کوژرا

PeyamaKurd - فەرماندەیەکی باڵای سوپای پاسداران لە ئاكامی تەقینەوەی تەقەمەنی بەجێ ماو لە زەنجان کوژرا

عەلی مووسەوی هەوایی، فەرماندەیەکی باڵای سوپای پاسداران، بەھۆی تەقینەوەی تەقەمەنی بەجێ ماو کە لە هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل لە پارێزگای زەنجان بەجێ مابوون، کوژراوە.

فەرمانگەی پەیوەندییە گشتییەکانی سوپای ئەنسارولمەهدی زەنجان ڕایگەیاند، تەقینەوەکە لە کاتی ئۆپراسیۆنێکی پووچەڵ كردنەوەدا ڕوویداوە و بەهۆیەوە ١٤ ئەندامی سوپای پاسداران کوژراون و دوو کەسی دیکەش برینداربوون.

هەروەها میدیاكانی حكووومەت ناوی “عەلی مووسەوی هەوایی”یان لەناو ئەو کەسانەی لە تەقینەوەکەدا کوژراون بڵاو كردەوە؛ کەسێک کە وەک یەکێک لە هێزە ڕابردووەكان لە بواری لەناوبردن و تەقاندنەوەی تەقەمەنی دا دەناسرا.

ئەم ڕووداوە جارێکی دیکە نیشانی دا کە هێرشەکانی ئەمریکا و سوپای ئیسرائیل بۆ سەر ژێرخانی سەربازی کۆماری ئیسلامی تەنانەت دوای هێرشەکانیش بۆ هێزەکانی سوپای پاسداران تێچووی زۆری دەوێت و پاککردنەوەی پاشماوەکان بۆ بەکرێگیراوانی خامنەیی بووەتە مەیدانی مەرگ.