PeyamaKurd - قالیباف : ئەمڕۆ ئاسایشی نەتەوەیی ئێمە لە پاراستنی “ڕێک خستنەکانی ئێران”دایە لەسەر گەرووی هورموز
سەرۆکی مەجلیسی شەورای ئیسلامی ئێران لە بەیاننامەیەکدا قسەی بۆ گەلی ئێران کرد؛
▫️بەپێچەوانەی شەڕی ١٢ ڕۆژە، ئێمە بە حەق لە شەڕی ٤٠ ڕۆژەدا گەرووی هورمزمان داخست، چوونکە بووە هۆی نائەمنی و ئاسایشی نەتەوەیی ئێمەی خستبوووە مەترسییەوە. ئەمڕۆ ئاسایشی نەتەوەیی مان له پاراستنی “ڕێکخستنه ئێرانییه کان” له سەر گەرووی هورموز و دەستەبەرکردنی زۆرترین سەلامەتی و ئەمنییەتی کەشتییه بازرگانییەکان له ڕێگای ئەم ڕێڕه ئاوییه وه بۆ درووست کردنی ئاسایش بۆ ئێران ه .
▫️بە چ پرۆسەیەکدا تێپەڕین بۆ بەدیهێنانی ئەم هەڵوێستە؟ لەگەڵ دەست پێکردنی سێیەمین جەنگی سەپێندراو لە مانگی ئازاردا، هێزە چەکدارەکانمان کۆنترۆڵی خۆیان بەسەر گەروووەکەدا کرد. هەروەها لە کاتی دانووستانەکاندا بەرخۆدان و ڕێکخستنەکانی ئێرانمان لەسەر گەرووی هورموز لە ماددەی پێنجەمی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن دامەزراند و کردمانە چەقۆیەک بۆ جێ بەجێ کردنی ٤ ماددەی دیکەی بەرهەمەکانمان لە یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن.
▫️ئێستا کە گەیشتووینەتە قۆناغی جێ بەجێ کردنی یاداشتەکە، ئەمریکا کە لە ڕووی یاسایی و دیپلۆماسییەوە بێ دەسەڵاتە، دەیەوێت بە زەبری هێز ڕێکخستنەکانی ئێران لاواز بکات، بەڵام ئێمە بە پشت بەستن بەو دەستکەوتەی لە یاداشتەکەدا بەدەستمان هێنا، دەبێت بوەستین تا بەدیهێنانی مافەکانی میللەت. دوژمن بۆ قەرەبووکردنەوەی شکستەکەی فشار دەخاتە سەر، بەڵام ئێران بە پشت بەستن بە دەسەڵاتی خۆی، ڕێگە نادات دوژمن ئیرادەی خۆی بسەپێنێت.