PeyamaKurd - قەرارگای خاتەمۆلئەنبیای سوپای پاسداران : گەرووی ھورموزی داخراوە
قەرارگای خاتەمۆلئەنبیای سوپای پاسداران ڕایگەیاند; گەرووی ھورموزی داخستووەتەوە. ھۆكاری ئەوەشی بۆ بۆردوومانەكانی ئیسڕائیل بۆ سەر حیزبۆڵڵا گەڕاندووەتەوە.
بارەگای ناوەندی خاتەمۆلئەنبیای سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، تەنگەی هورموز داخرا و هاتووچۆی لێ دەوەستێ. دەڵێ، ئەمریکا و ئیسرائیل پێشێلکارییان کردووە, جەی دی ڤەنس، جێگری سەرۆکی ئەمریکاش رایگەیاند، هیچ بەڵگەیەک نییە تەنگەی هورموز داخرابێت.
خاتەمۆلئەنبیا لە هۆکاری داخستنەوەی تەنگەکە دەڵێ:"بەهۆی بەڵێ نشکێنی و پەیمان شکێنی ئاشکرای ئەمریکا بەرامبەر بە جێ بەجێ نەکردنی بڕگەی یەکەمی یاداشتی لێکتێگەیشتنی کۆتایی هێنان بە جەنگ." بووە.