پەیامی کورد- دیمه‌شق
سه‌رچاوه سه‌ربازی و ئه‌منییه‌كانی ئیسرائیل، دوێنێ شه‌ممه، ڕایانگه‌یاند كه كرده‌وه‌كانی قاچاخچێتی چه‌ك و ماده هۆشبه‌ره‌كان له سنووره‌كانی سوریاوه زیادیكردووه.
ڕۆژنامه‌ی "یه‌دیعۆت ئه‌حرۆنۆت"ی ئیسرائیلی له‌سه‌رچاوه سه‌ربازی و ئه‌منییه‌كانه‌وه بڵاویكرده‌وه، "قاچاخچییه‌كان له نزیك ته‌لبه‌ندی سوریا چالاكن و جۆلان به‌كاردێنن بۆ تێپه‌ڕاندنی چه‌ك بۆ ناو ئیسرائیل."
ڕۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه دوای داخستنی ڕێڕه‌وه‌كانی قاچاخچێتی له لوبنان و ئوردن، قاچاخچێتی چه‌ك له سوریاوه چالاك بووه.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "قاچاخچێتی چه‌ك بۆ ئیسرائیل قازانجێكی زۆری هه‌یه، چه‌كه‌كان به ده هێنده‌ی نرخه‌كه‌ی خۆیان ده‌فرۆشرێن، حاڵه‌تی تێپه‌ڕبوونی چه‌كدارانی دروزی جۆلان بینراون كه چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییان له سوریاوه هێناوه‌ته‌وه." ڕۆژنامه‌كه باسی له‌وه‌شكردووه كه فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان بووه‌ته "ڕێگه‌یه‌كی سه‌ره‌كی بۆ قاچاخچێتی به‌بێ ئه‌وه‌ی پێویست به تێپه‌ڕین یان فڕێدانی جانتاكان بكات."
سه‌رۆكی یه‌كه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تاوانه‌كانی سنوور له پۆلیسی ئیسرائیل وتی كه پۆلیس و سوپا "زۆرێك له كرده‌وه‌كانی قاچاخچێتی ڕاده‌گرن، به‌ڵام نه‌ك هه‌موویان."
به‌پێی ڕۆژنامه ئیسرائیلییه‌كه، له ماوه‌ی سێ مانگی ڕابردوودا زیاتر له 1400 هه‌وڵی قاچاخچێتی له سنووره‌كانی ئوردن و سوریا تۆماركراون، كه چه‌ك و ماده هۆشبه‌ره‌كانیان تێدایه.