PeyamaKurd - كۆماری ئیسلامی میرعەلی میرجەعفەری لە سێدارە درا
میدیاکانی سەر بە ڕێژیم ڕایانگەیاند کە ئەمیرعەلی میرجەعفەری، تۆمەتباری دۆسیەی ئاگرکەوتنەوە لە مزگەوتی قولھك، بەرەبەیانی سێشەممە دوای پشتڕاست کردنەوەی ئەو بڕیارە لەلایەن دادگای باڵای کۆماری ئیسلامی یەوە لەسێدارە دراوە.
دام ودەزگاکانی سەر بە حکوومەت ئەویان بە ھاوكاری و پەیوەندی لەگەڵ مووساد تۆمەتبار کردووە، بەڵام وەک زۆرێک لە دۆسیە ئەمنییەکان، ووردەکاری ڕوون و سەربەخۆ و پشتڕاست کراوە سەبارەت بە پرۆسەی دادگایی کردنەکە و چۆنیەتی بەدەست هێنانی دانپێدانانەکان و دەست ڕاگەیشتن بە مافە یاسایی یەکانی تۆمەتبار بڵاونەکراوەتەوە.