PeyamaKurd - كەنیسەیەکی كەلیمیان لە تاران لە هێرشی ئیسرائیل دا بە تەواوی وێران کرا
لە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر شوێنە جیاوازەکانی ئێران ، کەنیسەی ڕەفیع نیا، سەر بە کۆمەڵەی كەلیمیان لە تاران لە شەقامی فەریمان کرایە ئامانج و بە تەواوی وێران کرا.
ئەم هێرشە دوای شەپۆلێکی هێرش بۆ سەر ناوەند و ژێرخانی ناوچە جیاجیاکانی ئەو ووڵاتە دێت، کە نیگەرانییەکانی لە بڵاوبوونەوەی ئامانجەکان بۆ شوێنە ئایینی و مەدەنییەکان درووست کردووە.
هەروەها هەر لەم هەواڵە دا ڕاگەێندراوە کە فەرماندەیەکی سەربازی ئێرانی کە لەلایەن سوپاوە کراوەتە ئامانج لە کەنیسەی جوولەکەکانی تاران بووە