كەنەدا ڕێگەی نەدا بە چوونی سەرۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئێران بۆ كۆنگرەی فیفا 

كەنەدا ڕێگەی نەدا بە چوونی سەرۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئێران بۆ كۆنگرەی فیفا 

PeyamaKurd - كەنەدا ڕێگەی نەدا بە چوونی سەرۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئێران بۆ كۆنگرەی فیفا 

مەھدی تاج، سەرۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئێران، دوای ڕێگریلێكردنی لە فڕۆكەخانەی تۆرۆنتۆ، بەبێ بەشداری لە كۆنگرەی فیفا گەڕایەوە.

كەندا سوپای پاسدارانی وەك تیرۆریست ناساندووە، تاجیش بەھۆی پێشینەی لە سوپا دا، ڕێگەی چوونە ژوورەوەی پێ نەدراوە.

تاران دەڵێت; بەھۆی سووكایەتی بە سوپا گەڕاونەتەوە، بەڵام میدیاكانی ڕۆژئاوا دەڵێن، كێشەكە تەنھا ڤیزە بووە.

ئەم ئاستەنگانە لە كاتێكدایە تیمی ئێران دەبێت بۆ مۆندیال گەشتی ئەمریكا بكات و شەڕی واشینتۆن و تاران بەشداری ئێرانی لە پاڵەوانێتییەكەدا خستووەتە مەترسییەوە.