PeyamaKurd - لۆکاشینکۆ : ترامپ بە جیهانی سەلماند کە ئەمریکا هێزێکی ڕەها و بێ ڕکابەر نییە
ئەلێکساندەر لۆکاشینکۆ سەرۆکی بیلاڕووسیا لە نوێترین لێدوانی دا ئاماژەی بەوە کرد کە دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا بە هەموو جیهانی نیشان دا کە ویلایەتە یەکگرتووەکان ئەو دەسەڵاتە ڕەهایە نییە کە جاران باسی لێوە دەکرا
لۆکاشینکۆ هۆشداری دایە واشینتۆن و ڕایگەیاند ئەگەر ئەمریکییەکان نەیانتوانی بێت لە بەرامبەر ئێران دا سەرکەوتوو بن و کێشەکانیان لەگەڵ تاران چارەسەر بکەن ئەوا نابێت بە هیچ شێوەیەک خۆیان لە قەرەی چین بدەن چوونکە هەرگیز ناتوانن ڕووبەڕووی هێزێکی گەورەی وەک چین ببنەوە