PeyamaKurd - لەسێدارەدانی بەندکراوێکی سیاسی بە تۆمەتی "سیخوڕی"
دەزگای تاوانکاری کۆماری ئیسلامی زیندانییەکی سیاسی بە ناوی کوورووش کەیوانی بە تۆمەتی "سیخوڕیکردن بۆ ئیسرائیل" لە سێدارە دا.
ئاژانسەکانی هەواڵی ناوخۆیی بەرەبەیانی چوارشەممە ٢٧ی ڕەشەمە، هەواڵی لەسێدارەدانی ناوبراویان بڵاوکردەوە، بەڵام هیچ ووردەکارییەک سەبارەت بە پرۆسەی دۆسیەکە و لێپرسینەوە و دادگایی کردنەکە نەخراوەتەڕوو.
هاوکات ئاژانسی هەواڵی فارس، سەر بە سوپای پاسداران، بانگەشەی ئەوەی کردووە کە کەیوانی لە ٢٦ی جۆزەردان و هاوكات لەگەڵ شەڕی ١٢ ڕۆژە دەستگیر کراوە.
ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ چەندین جار جەختیان لەوە کردووەتەوە کە کۆماری ئیسلامی بە پێشێل کردنی بەربڵاوی مافی تۆمەتباران و بەڕێوەچوونی دادگایی ناشەفاف و نادادپەروەرانە، لە لە سێدارەدان وەک ئامرازێک بۆ تۆقاندن و سەرکوت کردنی نەیاران کەڵک وەردەگرێت.