PeyamaKurd - لەسێدارەدانی بەندکراوێکی سیاسی لەلایەن ئێران ەوە
دەزگای دادوەری ئێران، حوکمی لەسێدارەدان و دەست بەسەرداگرتنی گشت موڵک و دارایی یەکانی بەندکراوێکی سیاسی بە ناوی "موجتەبا کیان" لە پارێزگای ئەلبورز جێ بەجێ کرد.
هەواڵدەری "میزان"ی سەر بە دەزگای دادوەری ئێران ڕایگەیاندووە کە ناوبراو بە تۆمەتی "ناردنی زانیاری ناوەندەکانی پیشەسازی بەرگری بۆ ئەمریکا و ئیسرائیل" لە کاتی شەڕدا سزادراوە.
پڕۆسەی گیران و دادگایی کردن و جێ بەجێ کردنی سزای سێدارەی موجتەبا کیان کەمتر لە ٥٠ ڕۆژی خایاندووە کە نیشانەی پێداگری ڕێژیمی ئێران لەسەر جێ بەجێ کردنی سزای مەرگە.
ڕێژیم هیچ بەڵگەیەکی سەربەخۆی لەسەر ئەم دۆسیەیە بڵاو نەکردووەتەوە و دادگایی یەکە بە پشت بەستن بە یاسای نوێ و تووندی ڕێژیم بۆ "تووندکردنەوەی سزای سیخوڕی" بەڕێوە چووە.