لەسێدارەدانی لانیکەم ١٠٩ بەندکراو تەنھا لە یەك مانگ دا لە بەندیخانەکانی ئێران

لەسێدارەدانی لانیکەم ١٠٩ بەندکراو تەنھا لە یەك مانگ دا لە بەندیخانەکانی ئێران

PeyamaKurd - لەسێدارەدانی لانیکەم ١٠٩ بەندکراو تەنھا لە یەك مانگ دا لە بەندیخانەکانی ئێران

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوە مافی مرۆیی یەکان، لە ماوەی مانگی جوونی ٢٠٢٦، لانیکەم ١٠٩ بەندکراو لە سەرانسەری ئێران دا لە سێدارە دراون.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤ لە ڕاپۆرتێکدا باسی لەوە کرد کە لە مانگی ڕابردووی زایینی دا، سزای سێدارەی لانیکەم ۱۰۹ بەندکراو لەوانەش ۵ بەندکراوی سیاسی لە بەندیخانە جیاوازەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران دا جێ بەجێ کراوە.

بەپێی ڕاپۆرتەكە، ئەو ئامارە بەراورد بە ماوەی زەمەنی ساڵی ڕابردوو، لانیکەم ۱۰ حاڵەت بەرانبەر بە ۱۰٪ زیادی کردووە.

بەپێی هەمان ڕاپۆرت، لە ماوەی مانگی جوونی ۲۰۲۵دا ، ۹۹ بەندکراو لەلایەن ناوەندە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم ەوە لە سێدارە دراون.