لەسێدارەدرانی لانیکەم سی و یەک کەس لە ماوەی شەش ڕۆژدا

لەسێدارەدرانی لانیکەم سی و یەک کەس لە ماوەی شەش ڕۆژدا
پەیامی کورد   ...   لەسێدارەدرانی لانیکەم سی و یەک کەس لە ماوەی شەش ڕۆژدا

بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان لەلایەن ناوەندەكانی مافی مرۆڤ، لە ڕۆژی شەممە ١ی بەفرانبارەوە هەتا پێنجشەممە ٦ی بەفرانبار، لانیکەم سی و یەک بەندکراو لە بەندیخانەکانی ئێران لە سێدارە دراون. 

بەپێی زانیارییەکان ئەم سزایانە لە بەندیخانەی شارەکانی ورمێ، ئێسفەهان، بیرجەند، جیرۆفت، خوڕماوا، زاهێدان، ساری، شیراز، قوم، کەرەج، کرماشان، مەشهەد، میاندواو و نەهاوەند جێبەجێ کراون.

ئەم سی و یەک حاڵەتی لەسێدارەدانە بە تۆمەتەکانی کوشتن، ڕاگرتنی ماددەی هۆشبەر و موحاربە جێبەجێ کراون.

زۆربوونەوەی ڕێژەی لەسێدارەدانەکان لە ئێران، لە حەفتەکانی ڕابردوودا کاردانەوەی نێوخۆیی و دەرەکیی زۆری بەدواوە بوو.

کەمپەینی سێشەممەکانی نا بۆ لەسێدارەدان لە ڕۆژی سیشەممە ٢٨ی سەرماوەز گەیشتە ٤٨ەمین حەفتەی خۆی وو تاکوو ئێستا ٢٨ بەندیخانە پەیوەست بەم کەمپەینەوە بوون.

بەپێی ڕاپۆرتی هێرانا، کۆماری ئیسلامی لە سەرماوەزی ئەمساڵدا، لانیکەم ١٣٢ کەس و لە خەزەڵوەری ئەمساڵدا لانیکەم ١٣٣کەسی لە بەندیخانەکانی ئێران لە سێدارە داون.

ئەم بابەتە 14 جار خوێندراوەتەوە