لە سەرەتای ئەمساڵەوە زیاتر لە 10 هەزار کۆچبەر بە نۆکەندی ئینگلیزدا پەڕیونەتەوە بەریتانیا

لە سەرەتای ئەمساڵەوە زیاتر لە 10 هەزار کۆچبەر بە نۆکەندی ئینگلیزدا پەڕیونەتەوە بەریتانیا

تەنیا لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا لانیکەم 10 هەزار کۆچبەر بە نۆکەندی ئینگلیزدا بە بەلەمی بچووک پەڕیونەتەوە بەریتانیا.

ئەمەش لەکاتێکدایە سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا رۆژ دوای رۆژ بەڵێنی بنبڕکردنی چوونی کۆچبەر بۆ ئەو وڵاتە دەدات.

رۆژی یەکشەممە 26-5-2024، حکومەتی بەریتانیا ئاماری نوێی کۆچبەرانی بڵاوکردەوە کە روویان لە بەریتانیا کردووە.

لە ئامارەکەدا هاتووە، لە کانوونی دووەمی ئەمساڵەوەلانیکەم 10 هەزار و 170 کۆچبەر تا 25ی ئەم مانگە گەیشتوونەتە بەریتانیا.

ئەو ژمارەیە لە هەمان ماوەی ساڵی رابردوودا 7 هەزار و 395 کەس بوو. گوتەبێژێکی وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا بە میدیای وڵاتەکەی راگەیاندووە، "بەردەوامین لە نزیکەوە کارکردن لەگەڵ هاوکارە فەرەنسییەکانمان بۆ رێگریکردن لە پەڕینەوەکان و پاراستنی ژیان".

ریشی سووناک، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا هەوڵی گەورەی بۆ ئەوەیە رێگری لە چوونی کۆچبەر بۆ ئەو وڵاتە بکات، ئەوەش لە رێگەی ناردنی کۆچبەری نایاسایی کە دەچنە بەریتانیا بۆ بەریتانیا.

مانگی رابردوو، پلانەکەی پارتی پارێزگارانی بەریتانیا کە سووناک سەرۆکایەتی دەکات کرا بڕیاردرا پەناخوازان بۆ رواندا بنێردێن.

ستیفان کینۆک، بەرپرسی باڵای پارتی کاری بەریتانیا کە رکابەری سەرەکی بەریتانیان بۆ بردنەوەی هەڵبژاردنی پەرلەمانیی ئەمساڵ دەڵێت، "لەبەرئەوەی سەرنجی حکومەت لەسەر ناردنی چەند سەد کەسێکە بۆ رواندا، چاویان لەسەر هەزاران کەسی زیاتر نەماوە کە هەموو مانگێک لە نۆکەندەکەوە دەپەڕنەوە".

پارتی کاری بەریتانیا بەڵێنی داوە ئەگەر دەسەڵات لەو وڵاتە بگرنە دەست، فەرماندەیی ئاسایشی سنوور دروستدەکەن و ستافی ئەو فەرماندەییەش لە پۆلیس، کارمەندی هەواڵیری و لیکۆڵەر پێکدەهێنن.

ئامانجیانە بە کارکردن لەگەڵ رێکخراوە نێودوڵەتییەکان و فەرمانگە جیهانییەکان رێگری لە چوونی کۆچبەر بکەن و باندەکانی گواستنەوەی مرۆڤ بدۆزنەوە و لەناویان ببەن.