لە ماوەی هەفتەیەکدا ١١ کەس لە عێراق لە سێدارە دران

لە ماوەی هەفتەیەکدا ١١ کەس لە عێراق لە سێدارە دران

ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس بڵاوی کردووەتەوە: 11 کەس لەم هەفتەیەدا بەتاوانی تیرۆر و ئینتمایان بۆ داعش لە زیندانی” ئەلحوت” لە پارێزگای ناسریە سزای لە سێدارەدانیان بەسەردا سەپێندراوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی پاریزگای ناسریە رایگەیاندووە لەچەند رۆژی رابردوودا تەرمی 11 تاوانبار گواستراوەتەوە نەخۆشخانەکانیان.

ئەمە لەکاتێکدایە لەمانگی شوباتی ئەمساڵ سزای لەسێدارەدان بەسەر پێنج تۆمەتبار بە تیرۆر لەهەمان زیندان جێبەجێکراون.

لەساڵی 2005 بەگوێرەی یاسایەک سزای لەسێدارەدان بەسەر هەر تۆمەتبارێک کە لە کردەوەکانی “تیرۆر”وەگلابێت جێبەجێ دەکرێت و گروپە توندڕەوەکانیش لەخۆدەگرێت تەنانەت ئەگەر تۆمەتبارەکە پێشتر هیچ سزایەکی دیکەی یاسایی نەدرابێت.

لەساڵی 2017ـەوە دوای راگەیاندنی سەرکەوتن بەسەر داعش، سەدان کەس بەتۆمەتی تیرۆر لەدادگاکانی عێراق سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرکراوەو بەشێکی زۆریان سزاکەیان بەسەردا سەپێندراوە.