ماركۆ ڕۆبیۆ بۆ تاران : یان ڕێكکەوتنی باش یان بژاردەی دیکە

ماركۆ ڕۆبیۆ بۆ تاران : یان ڕێكکەوتنی باش یان بژاردەی دیکە

PeyamaKurd - ماركۆ ڕۆبیۆ بۆ تاران : یان ڕێكکەوتنی باش یان بژاردەی دیکە
 

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، دووشەممە، ڕایگەیاند؛ ووڵاتەکەی لەبەردەم دوو بژاردە دایە؛ یان گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی باش لەگەڵ ئێران، یان مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو وڵاتە بە شێوازێکی دیکە.

مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، لە لێدوانێک دا بۆ ڕۆژنامەنووسان لە نیودێهلی ئاماژەی بەوە کرد، واشینتۆن پێش ئەوەی بیر لە بژاردە جێگرەوەکان بکاتەوە، هەموو هەلێک بە دیپلۆماسی دەدات. ووتیشی : "پێشنیازێکی زۆر بەهێز لەسەر مێزەکەی سەرۆکی ئەمریکایە، کە پەیوەستە بە کردنەوەی گەرووی هورمز و ئەنجامدانی دانووستانی ڕاستەقینە و کات بۆ دیاری کراو سەبارەت بە دۆسیەی ئەتۆمی."

ھەروەھا گەشبینی خۆی نیشان دا و ڕایگەیاند؛ ڕەنگە هەر ئەمڕۆ ڕێککەوتنێک بۆ کۆتایی هێنان بەجەنگ لەگەڵ ئێران واژوو بکرێت، ووتیشی: "پێمان وابوو شەوی ڕابردوو یان ئەمڕۆ هەندێک هەواڵی نوێمان پێ بگات."

مارکۆ ڕۆبیۆ جەختی کردەوە، ئیسرائیل مافی خۆیەتی بەرگری لە خۆی بکات و ووتی : "ئەگەر حیزبۆڵڵا مووشەک ئاراستەی ئیسرائیل بکات، ئەوە ئیسرائیل مافی ڕەوای خۆیەتی ووڵامی هەبێت.