مارکۆ ڕوبیۆ : گەلی ئێران و ڕێژیمی دەسەڵاتدار دوو واقیعی جیاوازن

پەیامی کورد ... مارکۆ ڕوبیۆ : گەلی ئێران و ڕێژیمی دەسەڵاتدار دوو واقیعی جیاوازن
مارکۆ ڕوبیۆ، كەسی پێشنیارکراوی دۆناڵد ترامپ بۆ وەزیری دەرەوە، جەختی لەوە کردەوە کە گەلی ئێران خاوەنی مێژوویەکی شانازییە و جیاوازییەکی بەرچاویان لەگەڵ ئەو ئاخووندانەدق هەیە کە حوکمڕانی ووڵاتەکەیان دەکەن.
ئەو پێی وایە کە ئێران لە لاوازترین ئاستیدایە و نابێ هیچ ئیمتیازێک بدرێتە ڕێژیم بۆ بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی یان هەڕەشە لە ووڵاتانی ناوچەکە لە ڕێگەی گرووپە بە وەکالەتەکانییەوە.
ڕۆبیۆ هۆشداریشی دا کە گرینگە هەمیشە لەبیرمان بێت کە گەلی ئێران و ڕێژیمی حوکمڕانی ووڵات لەیەکتر جیان.
هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە ئەم ڕێژیمە نەک هەر پاڵپشتی تیرۆر دەکات لە ناوچەکەدا، بەڵکوو هەوڵی تیرۆرکردنی دۆناڵد ترامپ یشی لەسەر خاکی ئەمریکا داوە.





