PeyamaKurd - ماکرۆن داوا لە سوپای فەرەنسا دەکات ئامادەکاری بۆ شەڕ بکەن
ڕۆژنامەی گاردییەن بڵاوی کردەوە، سەرۆکی فەڕەنسا داوای لە سوپای ووڵاتەکەی کردووە ئامادەکاری بۆ شەڕەکانی داهاتوو بكا.
ڕۆژی دووشەممە، بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی گاردییەن، ئێمانۆئێڵ ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا، لە میانەی ووتارێک دا بۆ هێزە چەکدارەکانی ووڵاتەکەی لە شەوی جەژنی نیشتمانی فەرەنسادا (ڕۆژی باستیل) وتوویەتی : "دەبێت خۆمان بۆ جەنگەکانی داهاتوو ئامادە بکەین، بەڵام پێویستە ئەوەش بزانین کە توانای ئێمە بۆ ئەنجامدانی ئەو جەنگانە، بەندە بە بارودۆخی ئێستامان ەوە."
هەروەها ووتیشی : "ئەو جەنگانەی ئێستا لە ئارادان، ئەوانەن کە دەبێت تێیاندا سەرکەوتن بەدەست بهێنین."
ئەم لێدوانەی ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا دوای ئەو دێت، لە ڕۆژانی ڕابردوودا گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران لە گەرووی هورموز ڕوویان لە زیادبوون کردووە، ئەمەش وەکوو ئاماژەیەکە بۆ شکست هێنان بەو یاداشتی لێکتێگەیشتنەی کە لە نێوانیان دا واژوو کراوە و ئەگەری دووبارە سەرهەڵدانەوەی جەنگی زیندوو کردووەتەوە.