ماکرۆن : فەرەنسا لە پاڵ عێراق دەمێنێتەوە بۆ سەقامگیری و سەروەری نیشتمانی

ماکرۆن : فەرەنسا لە پاڵ عێراق دەمێنێتەوە بۆ سەقامگیری و سەروەری نیشتمانی

PeyamaKurd - ماکرۆن : فەرەنسا لە پاڵ عێراق دەمێنێتەوە بۆ سەقامگیری و سەروەری نیشتمانی

ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆککۆماری فەرەنسا پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی دیاریکراو بۆ پێکهێنانی حکوومەتی داهاتووی عێراق ئەنجامدا.

ماکرۆن پیرۆزبایی لێکرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکەکەی دا لە ناوچەیەکی پڕ لە ئاڵنگاری. هەروەها داوای تەواوکردنی لێکۆڵینەوەی هێرشەکەی ١٢ی مارس لە مەخموور کرد کە تێیدا سەربازێکی فەرەنسی بە ناوی ئارنۆ فریئۆن کوژرا و چەندین کەسی دیکە بریندار بوون.

ماکرۆن جەختی لەوە کردەوە کە سەقامگیری، سەروەری و بڕیاری سەربەخۆی عێراق بنەمای سەرەکی ئاسایشی ناوچەکە و ئەوروپایە و فەرەنسا بەردەوام دەبێت لە پاڵپشتی عێراق و قووڵ کردنەوەی هاوبەشی ستراتیژی لە هەموو بوارەکاندا.