PeyamaKurd - میدیاكانی ئیسرائیل : ژمارەی بریندارانی شارەكانی عەراد و دیمۆنا بۆ (175) كەس بەرزبووەتەوە
میدیاکانی ئێران ڕایانگەیاندووە : تاران رووبەڕووی تووندترین بۆردۆمانی ئاسمانی بووەتەوە لە سەرەتای دەست پێكردنی شەڕەوە
کەناڵی ١٢ی ئیسرائیلی بڵاویكردەوە، ژمارەی بریندارانی شارەكانی عەراد و دیمۆنا گەیشتووەتە (175) كەس، ئەوەش دوای ئەوەی شەوی رابردوو لە دوو هێرشی مووشەكی جیاوازدا لەلایەن ئێران ەوە كرایە ئامانج.
هاوكات نەخۆشحانەی سوروروكا لە "بئر سەبع" رایگەیاند: پێشوازی لە (175) بریندار كردووە، كە ژمارەیەكیان دۆخی تەندرووستیان ناجێگیرەو بەوهۆیەوە باری نائاسایی ڕاگەێندراوە، پێشتر بەرەی ئیسرائیلی كوژرانی (7) كەسی لەو هێرشە مووشەكییەدا راگەیاند.
لەلایەكی ترەوە، میدیاکانی ئێران سەرلەبەیانی یەکشەممە بڵاویان کردەوە: تارانی پایتەخت رووبەڕووی هێرشێكی چڕی ئەمریکاو ئیسرائیل بووەتەوە، کە بە تووندترین هێرش دادەندرێت لە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕەوە.