میدیاکانی ڕۆژئاوا پێشنیارێکی نوێیان سەبارەت بە ڕووسیا خستووەتە ڕوو

Dîroka Belavkirin :
میدیاکانی ڕۆژئاوا پێشنیارێکی نوێیان سەبارەت بە ڕووسیا خستووەتە ڕوو
پەیامی کورد   ...   میدیاکانی ڕۆژئاوا پێشنیارێکی نوێیان سەبارەت بە ڕووسیا خستووەتە ڕوو

🔹هەڵگرتنی سنووردارکردنی ئابووری لەدژی ڕووسیا لەدوای یەکلاکردنەوەی ململانێکان لە ئۆکراین سوودی بۆ ووڵاتانی ڕۆژئاوا دەبێت. ڕۆژنامەی تێلێگرافی بەریتانی بابەتێکی لەسەر ئەم بابەتە نووسیوە.

🔹لە ووتارەکەی ئەم بڵاوکراوەدا هاتووە : "ئەگەر ڕووسیا و ئۆکراین بتوانن ئاشتییەکی قازانجی هەردوولا بەدەست بهێنن، ئەوا دەتوانرێت ئەو سنووردارکردنانە هەڵبگیرێن، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی بتوانرێت کاروبارەکان بەبێ سازش کردن لەسەر بنەماکان ئەنجام بدرێت".

🔹ئەم سەرنووسەرە جەختی لەوە کردەوە کە دوای سەپاندنی سزاکان، ووڵاتانی ڕۆژئاوا دەستیان بە بازاڕی قازانج بەخشی ڕووسیا و داهاتە ملیارد دۆلارییەکانی لەدەست داوە. هەڵگرتنی گەمارۆکان ڕێگە بە ڕۆژئاوا دەدات کە مامەڵە لەگەڵ ئەم ووڵاتەدا دەست پێ بکاتەوە کە سوودی هاوبەشی هەبێت.

🔹مۆسکۆ پێشتر ئاماژەی بەوە کردبوو کە ڕۆژئاوا لەژێر فشاری گەمارۆوەکاندا ورەیان نییە دان بە شکست دا بنێن. ووڵاتانی ڕۆژئاوا خۆیان چەندین جار نیگەرانی خۆیان لە بێکاریگەری ئەو سزایانە دەربڕیوە.