میسی بەرزترین خەڵاتی ڕێزلێنانی مەدەنی ئەمریکای پێ بەخشرا

پەیامی کورد ... میسی بەرزترین خەڵاتی ڕێزلێنانی مەدەنی ئەمریکای پێ بەخشرا
کەمێک پێش ئێستا جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا لە کۆشکی سپی مەدالیای ئازادی سەرۆکایەتی (بەرزترین خەڵاتی ڕێزلێنانی مەدەنی ئەمریکا) بە ١٥ کەسایەتی بەرچاوی جیهان بەخشی. یەکێک لەو کەسایەتیانە لیۆنێل میسی، یاریزانی ناوداری تۆپی پێ بوو، کە بەهۆی کاریگەرییەکانی لە بواری مرۆڤدۆستیەوە شایستەی ئەم خەڵاتە دەرچوو. سەرەڕای ئەوە، میسی خۆی لە مەراسیمەکەدا بەشدار نەبوو.
ئەم مەدالیایە بەرزترین خەڵاتی ڕێزلێنانی مەدەنیە لە ئەمریکا و بە کەسایەتییەکانی دەبەخشرێت کە ڕۆڵێکی کاریگەریان هەبووە لە پێش خستنی بەها مرۆڤییەکان. میسی، لەڕێی دامەزراوەکەیەوە، چالاکانە لە پشتگیریکردنی پرۆژەکانی چاودێری تەندرووستی و پەروەردەی منداڵان لە سەرانسەری جیهان کاری کردووە و وەک باڵیۆزی نیازپاکی یونیسێف خزمەتی مرۆڤایەتی کردووە.
ئەم بابەتە 154 جار خوێندراوەتەوە




