PeyamaKurd - ناتانیاهوو : بەشێك لە دانیشتووانی لوبنان داوا دەکەن ببنە بەشێک لە ئیسرائیل
لە چاوپێكەوتنێك دا لەگەڵ كاناڵی فۆكس نیووز، بێنیامین ناتانیاھوو ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، ئاشکرای کرد کە ژمارەیەکی بەرچاو لە دانیشتووانی گوند و شارۆچکە کریستیان نشینەکانی باشووری لوبنان، داواکارییان پێشکەش کردووە بۆ ئەوەی بخرێنە سەر خاکی ئیسرائیل.
بە ووتەی ناتانیاھوو، ئامانج لەم داواکارییە دەرچوونە لەژێر هەژموونی حزبۆڵڵا و دەستەبەرکردنی ئاسایش و پارێزراوییانە، جەختیش لەوە دەکاتەوە کە ووڵاتەکەی هاوکارییان دەبێت.
ناتانیاهوو لە درێژەی قسەکانی دا ڕوونی کردەوە، هۆکاری سەرەکی داواکاری ئەو گوند و شارۆچکە کریستیانانە ئەوەیە کە دەیانەوێت لە دەسەڵات و کۆنترۆڵی حیزبۆڵڵا ڕزگاریان ببێت و پێگەیەکی ئارام بۆ خۆیان دەستەبەر بکەن.
ناوبراو ئاماژەی بەوە کرد کە ووڵاتەکەی بایەخێکی زۆر بە دۆستەکانی دەدات، بەتایبەتی کریستیانەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بۆیە ئامانجیانە بیانپارێزن و پشتیوانییان بکەن. هەروەها ڕاشیگەیاند: "ئێمە خۆمان بە بەرپرسیار دەزانین لە پاراستنی گیانی دانیشتووانی ئەو گوند و شارۆچکانە".