PeyamaKurd - ناردنی هەزاران چەتربازی ئەمریکی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی واشینتۆن پۆست، پێنتاگۆن فەرمانی ڕەوانەکردنی چەند هەزار چەتربازی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەرکردووە. ئەم بڕیارە لە کاتێک دا دراوە کە سەرۆک کۆماری ئەمریکا بژاردە بۆ پەرەپێدانی ململانێ لەگەڵ کۆماری ئیسلامی تاوتوێ دەکات و ئەگەری جێگیركردنی هێزی ئەمریکی بۆ ئێرانی بەدوور نەگرتووە.
ئەم کارە بە نیشانەی زیادبوونی گرژییە سەربازییەکان لە ناوچەکە دادەندرێت و نیگەرانییەکانی لە تەشەنەسەندنی ململانێیەکان زیاتر کردووە.