ناڕەزایەتی ژمارەیەك سێناتۆری ئەمریكا بە یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی ئەمریكا لەگەڵ ئێران

ناڕەزایەتی ژمارەیەك سێناتۆری ئەمریكا بە یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی ئەمریكا لەگەڵ ئێران

PeyamaKurd - ناڕەزایەتی ژمارەیەك سێناتۆری ئەمریكا بە یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی ئەمریكا لەگەڵ ئێران

جان توون، سەرۆکی زۆرینەی مەجلسی سێنا ڕایگەیاند کە ئەمە تەنیا چوارچێوەیەکی سەرەتاییە و نابێت وەک ڕێککەوتنی کۆتایی سەیر بکرێت.
 
تێد کرووز، سێناتۆری کۆماریخواز، بە تووندی هێرشی کردە سەر دەقی ڕێککەوتنەکە و ووتی : ''پێدانی میلیاردها دۆلار بە کەسانی سەرکێشی حکوومەتی ئایینی کە دەیانەوێت بمان کوژن، بیرۆکەیەکی باش نییە.'' بەتایبەت ڕەخنەی لە ئەگەری وەرگرتنی باج لەلایەن ئێران ەوە لە گەرووی هورموز لە دوای مووڵەتە ٦٠ ڕۆژییەکە گرت.
 
هەروەها بێڵ کاسیدی، سێناتۆری لووئیزیانا ڕایگەیاند کە ئێران فێر بووە هەڕەشەی گەرووی ھورموز کارسازە و لە داهاتووش دا وەک ئامرازی فشار بەکاری دەهێنێتەوە.
 
لەلایەکی دیکەوە، دێموکراتە باڵاکانی کۆنگرە داوایان لە مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کردووە ڕوونکردنەوەی بەپەلە لەسەر ووردەکاری، میکانیزمەکانی جێ بەجێ کردن و کاریگەرییەکانی ئەم ڕێککەوتنە لەسەر بەرنامەی ئەتۆمی و نفووزی ناوچەیی ئێران بدات.