نەمایشی یەكگرتوویی لەسەر دیوارەکانی تاران؛ ڕۆیتێرز باس لە ھەوڵەكانی حكوومەت بۆ شاردنەوەی درزەكان لە ناوخۆ دەكات

نەمایشی یەكگرتوویی لەسەر دیوارەکانی تاران؛ ڕۆیتێرز باس لە ھەوڵەكانی حكوومەت بۆ شاردنەوەی درزەكان لە ناوخۆ دەكات

PeyamaKurd - نەمایشی یەكگرتوویی لەسەر دیوارەکانی تاران؛ ڕۆیتێرز باس لە ھەوڵەكانی حكوومەت بۆ شاردنەوەی درزەكان لە ناوخۆ دەكات
 

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز لە ڕاپۆرتێكی شیكاریانەدا ڕایگەیاند، حکوومەتی ئێران شەپۆلێکی بەرفراوانی پڕووپاگەندەی سەر شەقام و میدیایی بۆ پیشاندانی "یەکگرتوویی نەتەوەیی" و "بەرخۆدان" دەست پێکردووە، کارێک کە شارەزایان پێیان وایە هەوڵێکە بۆ پەردەپۆش کردنی درزە قووڵەكاكی ناو کۆمەڵگا و پێکهاتەی دەسەڵات.

تایبەتمەندییەکی بەرچاوی ئەم شەپۆلە نوێیە گۆڕانی درووشمی ئایینی-شۆڕشگێڕانە بۆ هێمای نەتەوەیی و مێژوویی.

ڕۆیتەرز دەشڵێت، ئەم گۆڕانکارییە لە شێواز و تەنانەت پەخش کردنی وێنەی ژنان بەبێ حیجابی ناچاری لە میدیای دەوڵەتیدا، ئاماژەیە بۆ قەیرانی شەرعیەت و ترس لە ناڕەزایەتی نوێ لە ناو قەیرانە ئابوورییەکاندا.

بە بڕوای شرۆڤەکاران ئەم وێناکردنە ساختانە پەیوەندییەکی کەمیان بە واقیعی کۆمەڵگاوە هەیە و هەوڵێکی شکست خواردووە بۆ شاردنەوەی ئەو درزە قووڵەی نێوان خەڵک و حکوومەت.