نەمسا : پەناخوازێکی سووری مێردمنداڵێکی کوشت و پێنج کەسی دیكەشی بریندار کرد

نەمسا : پەناخوازێکی سووری مێردمنداڵێکی کوشت و پێنج کەسی دیكەشی بریندار کرد
پەیامی کورد   ...   نەمسا : پەناخوازێکی سووری مێردمنداڵێکی کوشت و پێنج کەسی دیكەشی بریندار کرد

ڕۆژنامەی "دێ سەن"ـی بەریتانی بڵاوی کردووەتەوە،  شەممە، لە ناوەندی شاری فیلاخ، لە باشووری نەمسا، پەناخوازێکی سووری تەمەن ٢٣ ساڵ، لەناکاو بە چەقۆ پەلاماری خەڵکی نێو مەیدانی سەرەکی شارەکەی دا و لە ئەنجامدا مێردمنداڵێکی تەمەن ١٤ ساڵی کوشت و پێنج کەسی دیکەشی بریندار کرد. 

پۆلیس یەکسەر گەیشتە جێی ڕووداوەکە و تاوانبارەکەیان دەستبەسەر کرد. 

ڕاینەر دیونیسیو، ووتەبێژی پۆلیسی شاری فیلاخ، بە کەناڵی گشتی تەلەڤزیۆنی نەماسا ORF ی ڕاگەیاند " ئەمە ڕووداوێکی یەک جار ترسناکە، تا ئێستا نازانین تاوانبارەکە بۆچی ئەو کارەی کردووە و ئایا بە تەنیا بووە یان کەسی دیکەشی لەگەڵدا بووە؟ هەروا ئێمە  لەوە دەکۆڵینەوە کە ئایا هێرشەکە کارێکی تیرۆریستی بووە یان نا؟"

هەروەها هەفتەی پێشوو، کەسێک لە شاری میوونشن ی ئاڵمانیا بە ئۆتۆمبیلەکەی خۆی بە کۆمەڵێک خۆپێشاندەردا کێشا و لە ئەنجامدا کەسێک مرد و ٢٨ کەسیش بریندار بوون، دوو لە بریندارەكان باری تەندرووستییان ناجێگیرە.

ئەم بابەتە 28 جار خوێندراوەتەوە