هاوپەیمانان: کارکردنمان بەردەوامە بۆ ئاسایشی لوبنان

پەیامی کورد - هێزەکانی یونیفیل ڕایانگەیاند، بە هەماهەنگی لەگەڵ سوپای لوبنان، تونێلێکی درێژی 50 مەتر و ژمارەیەک تەقەمەنی کۆنیان لە نزیک شارۆچکەی قوسەیر لە باشووری لوبنان دۆزیوەتەوە.
ئەو هێزە نێودەوڵەتییە دووپاتی کردەوە کە کار بۆ چارەسەرکردن و ئاسایشکردنی شوێنەکە بەردەوامە، هاوتەریب لەگەڵ ئەو لێکۆڵینەوەانەی کە لەلایەن سوپای لوبنانەوە ئەنجام دەدرێن و ئەو تەقەمەنییەشیان ڕادەستی سوپای لوبنان کردووە.
یونیفیل پێشتر دۆزینەوەی تونێل و تەقەمەنی هاوشێوەی لە ناوچە سنوورییەکان ڕاگەیاندووە، ئەمەش هەمیشە ئەو پرسە دەخاتە ناوەندی ململانێی سیاسی نێوان ئیسرائیل و لوبنان لەسەر جێبەجێکردنی بڕیارنامە نێودەوڵەتییەکان.
ئەم بابەتە 168 جار خوێندراوەتەوە





