PeyamaKurd - هیوومەن ڕایتس وۆچ : هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر قوتابخانەیەک لە ئێران پێشێلکارییەکی ڕوونی یاساکانی جەنگە
هیوومەن ڕایتس وۆچ : هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر قوتابخانەیەک لە ئێران پێشێلکارییەکی ڕوونی یاساکانی جەنگە، نەک تەنها هەڵەیەکی ئاسایی، و پێویستی چاکسازی و لێپرسینەوە لەناو سوپای ئەمریکادا دەخاتەڕوو.
📌 لێکۆڵینەوەکان دەریان خستووە کە هێرشەکە بەهۆی هەڵەی ئامانجگرتنەوە بووە، بەڵام لەکاتی هێرشەکەدا هیچ ئامانجێکی سەربازی لە قوتابخانەکە یان نزیکییەوە نەبووە تا پاساو بۆ هێرشەکە بهێندرێتەوە.
📌 یاساکانی جەنگ هێرشکردن قەدەغە دەکەن ئەگەر زیانی چاوەڕوان کراو بۆ مەدەنییەکان لە دەستکەوتی سەربازیی هێرشەکە زیاتر بێت، کە لێرەدا سوپای ئەمریکا ئەم بنەمایەی پشتگوێ خستووە.
📌 پێویستە حکومەتی ئەمریکا قەرەبووی تەواوی زیانەکان بکاتەوە و ئەو کەسانەش کە لە هێرشەکە بەرپرس بوون، ڕووبەڕووی لێپرسینەوەی یاسایی بکرێنەوە.