هێرشی ئێران بۆ سەر پاڵاوگەی "مینا ئەحمەدی" لە کوەیت

هێرشی ئێران بۆ سەر پاڵاوگەی "مینا ئەحمەدی" لە کوەیت

PeyamaKurd - هێرشی ئێران بۆ سەر پاڵاوگەی "مینا ئەحمەدی" لە کوەیت

بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی فەرمی کوەیت (کۆنا)، كۆمپانیای نەوتی کوەیت (KPC) ڕایگەیاندووە کە پاڵاوگەی "مینا ئەحمەدی" کراوەتە ئامانجی هێرشی درۆنی ئێران و چەندین ئاگر لە بەشە جیاوازەکانی ئەو شوێنە کەوتووەتەوە.

بە ووتەی ئەو كۆمپانیایە، چالاکییەکانی پاڵاوگەکە بە تەواوی ڕاگیراون و تیمەکانی فریاکەوتن خەریکی کۆنترۆڵ کردنی ئاگرەکەن.

كۆمپانیاكە جەختی لەوە کردووەتەوە کە ڕووداوەکە هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە. لەگەڵ ئەوەشدا، ووردەکارییەکانی پەیوەست بە ئاستی زیانەکان و کاریگەرییەکانی لەسەر توانای بەرهەم هێنانی نەوت هێشتا ڕانەگەێندراون.