PeyamaKurd - هێرشی درۆنی بۆ سەر کۆوەیت؛ تۆمەتی ڕاستەوخۆ لە دژی کۆماری ئیسلامی و هێزە بەوەكالەتەكانی
وەزارەتی دەرەوەی کۆوەیت هێرشە درۆنییەكانی شەوی پێنجشەممەی بۆ سەر ئەو ووڵاتە بە "قێزەون" وەسف کرد و بە تووندی ئیدانەی کرد. لەو بەیاننامەیەدا، ڕاستەوخۆ هێرشەکان بۆ کۆماری ئیسلامی و گرووپە بەوەكالەتەكانی گەڕێندراونەتەوە.
کاربەدەستانی کۆوەیتی ڕایانگەیاند کە ئەم کارانە هەڕەشەیەکی جیددییە بۆ سەر ئاسایشی ناوچەکە و جەختیان لەسەر پێویستی ڕووبەڕووبوونەوەی یەکلاکەرەوەی ئەم جۆرە هێرشانە کردەوە. تا ئێستا هیچ ووردەکارییەک سەبارەت بە ڕادەی زیانەکان بڵاونەکراوەتەوە، بەڵام سەرچاوە فەرمییەکان باسیان لە ئامادەباشی بەربڵاو لە ووڵاتەکەدا کردووە.