PeyamaKurd - هێزەکانی ئەمریکا دەست بەسەر کەشتییەکی سزادراودا دەگرن
فەرماندەیی هێندۆ پەسەفیکی ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە هێزەکانی ئەمریکا شەوی ڕابردوو لە زەریای هێندی دەستیان بەسەر کەشتییە بێ دەوڵەتە سزادراوەکەی M/T DAVINA گرتووە.
فەرماندەیی هێندۆ پاسەفیک لەسەر پلاتفۆرمی ئێکس ڕایگەیاندووە ئێمە بەردەوام دەبین لە گرتنەبەری ڕێوشوێنی دەریایی جیهانی بۆ پەکخستنی تۆڕە نایاسایی یەکان و دەست بەسەرداگرتنی ئەو کەشتیانەی کە پشتیوانی دارایی پێشکەش بە ئێران دەکەن، لە هەر شوێنێک کار بکەن.