هێزەکانی سوریای دیموکرات ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەش لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، سەرکردەی داعشیان لەناو کەمپی هۆڵدا گرت

Dîroka Belavkirin :
هێزەکانی سوریای دیموکرات ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەش لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، سەرکردەی داعشیان لەناو کەمپی هۆڵدا گرت


پەیامی کورد- حەسەکە
هێزەکانی سوریای دیموکرات ڕایگەیاند، بە هەماهەنگی ڕاستەوخۆی مەیدانی لەگەڵ هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی، لە بەرەبەیانی دوێنێ شەممە ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنی باڵایان لە ناو کەمپی هۆڵ ئەنجامداوە. ئەو ئۆپەراسیۆنە بووە هۆی دەستگیرکردنی سەرکردەیەکی مەترسیداری داعش بە ناوی بەهاا مەسیری ناسراو بە ئەبو عەبدولڕەحمان کە هاووڵاتییەکی عێراقییە.
هێزەکانی سوریای دیموکرات لە بەیاننامەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە کە تیمەکانی ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکانی لە ڕێگەی "کاری هەواڵگری قووڵ و درێژخایەن"ەوە، بە سەرکەوتوویی شوێنپێی ئەو سەرکردەیەیان گرتووە و لەناو کەمپەکەدا دەستگیریان کردووە.
لە بەیاننامەکەدا ئاماژەی بەوەشکردووە، لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان دەرکەوتووە ئەو دەستگیرکراوە "ڕۆڵێکی سەرەکی هەبووە لە چالاککردنی شانەکانی ڕێکخراوەکە و هەماهەنگیکردنی ئۆپەراسیۆنەکانی دامەزراندنی ئایدیۆلۆژی و سەربازی، جگە لە دروستکردن و ئامادەکردنی تەقەمەنی بۆ گواستنەوە بۆ دەرەوەی کەمپەکە و ئاراستەکردنیان بۆ بەئامانجکردنی هاوڵاتیانی مەدەنی و هێزەکانمان و دامەزراوە خزمەتگوزارییەکان".