هێگست، وەزیری جەنگی ئەمریکا پەیامی نوێ سەبارەت بە ئێران و پێشهاتەکان بڵاو دەکاتەوە 

هێگست، وەزیری جەنگی ئەمریکا پەیامی نوێ سەبارەت بە ئێران و پێشهاتەکان بڵاو دەکاتەوە 

PeyamaKurd - هێگست، وەزیری جەنگی ئەمریکا پەیامی نوێ سەبارەت بە ئێران و پێشهاتەکان بڵاو دەکاتەوە 


ئێستا خراپترین و دوایین كارێك کە کەسێک بیهەوێت لە دونیادا هەیبێ، ئەوەیە ببێتە فەرماندەی سوپا یان بەسیج؛ 

چوونکە بە کردەوە هەموویان کاتین و هەر ساتێك لەوانەیە بسڕدرێنەوە.

پیت هێگسێت وەزیری جەنگ سەبارەت بە ئێران ڕایگەیاند  : ئێمە بڕیارمان داوە کە زەریاکە لەگەڵ ئێران دابەش بکەین. ئێمە نیوەی خوارەوەیمان پێداون.

زیاتر لە ١٢٠ کەشتی دەریایی ئەوانمان زیان پێگەیاندووە یان نوقممان کردووە.

هەروەها هێزی سەربازیی ئەمریكا چارەنووسی ئێران کۆنترۆڵ دەكەن.

پیت هێگسێت وەزیری جەنگ سەبارەت بە كاتی کۆتایی هاتنی شەڕی ئێران ڕایگەیاند : لە کۆتایی دا ئەوە بڕیاری سەرۆک دەبێت کە بڵێت "ئێمە ئەوەی پێویست بوو بە نوێنەرایەتی گەلی ئەمریکاوە بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایشمان بەدەست هێناوە".

کەواتە هیچ كاتێك دیاری نەكراوە، بەڵام ئێمە بە تەواوی لەسەر ڕێگای ڕاستین.