هەوڵێکی چڕی نێودەوڵەتی بۆ هێورکردنەوەی گرژییەکانی تاران و واشینتۆن بەردەوامە

هەوڵێکی چڕی نێودەوڵەتی بۆ هێورکردنەوەی گرژییەکانی تاران و واشینتۆن بەردەوامە

PeyamaKurd - هەوڵێکی چڕی نێودەوڵەتی بۆ هێورکردنەوەی گرژییەکانی تاران و واشینتۆن بەردەوامە

ماڵپەڕی "ئاکسیووس" لە زاری سەرچاوەیەکی بەرپرسی ئەمریکییەوە ئاشکرای کرد، لە ماوەی دوو رۆژی ڕابردوودا هەریەکە لە ووڵاتانی تورکیا، میسر و پاکستان دەستیان بە نێوەندگیرییەکی چڕ کردووە و پەیامیان لەنێوان تاران و واشینتۆن ئاڵوگۆڕ کردووە.

بەپێی زانیارییەکان، وەزیرانی دەرەوەی هەر سێ ووڵات (تورکیا، میسر و پاکستان) بە جیا گفتوگۆ و پەیوەندییان لەگەڵ "ستیڤ ڤیتکاف" نێردەی تایبەتی ئەمریکا و "عەباس عێراقچی" وەزیری دەرەوەی ئێران ئەنجام داوە، بە مەبەستی لێک تێگەیاندنی هەردوو لایەن لەسەر پرسە جێی ناکۆکەکان.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەم نێوەندگیرییە دیپلۆماسییانە بەرەوپێش چوونی بەرچاویان بەخۆیانەوە بینیوە و تەوەرەی سەرەکی گفتوگۆکانیش بریتین لە دۆزینەوەی میکانیزمێک بۆ کۆتایی هێنان بە جەنگ و دۆزینەوەی چارەسەری ڕیشەیی بۆ ئەو پرسانەی کە تا ئێستا لە نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا بە هەڵپەسێردراوی ماونەتەوە.