هەڵوەشاندنەوەی ڤیزەی ئێران و ڕووسیا خرایە کارنامەی کۆتایی

پەیامی کورد ... هەڵوەشاندنەوەی ڤیزەی ئێران و ڕووسیا خرایە کارنامەی کۆتایی
وەزیری دەرەوەی ڕووسیا کۆتایی هێنان بە ڕێککەوتنی گەشتیاری بۆ هەڵوەشاندنەوەی ڤیزەی نێوان ئێران و ڕووسیا ڕاگەیاند. ئەم هەنگاوە بەشێکە لە هاوکاری ستراتژیکی دوو ووڵات بۆ پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان.
ناوەڕۆکی پێشنیار کراو
بەگوێرەی زانیارییەکان ، لە هەنگاوێکی گرینگدا بۆ فراوانکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا کۆتایی هێنان بە ڕێککەوتنێکی ڕاگەیاند کە بەپێی ئەو ڕێککەوتنە ڤیزەی نێوان ئێران و ڕووسیا هەڵدەوەشێتەوە.
سێرگی لاڤرۆڤ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ هاوتا ئێرانییەکەی ڕایگەیاند، ڕێککەوتننامەی گەشتیاری بۆ لێخۆش بوونی ڤیزە لە نێوان هەردوو ووڵاتدا چووەتە قۆناغی کۆتایی و ڕێکارەکانی جێبەجێکردنی پێش واژوو کردنی دەستیپێکردووە.
ووتیشی: لە قۆناغی کۆتایی داڕشتنی ڕێککەوتنی گەشتیاری داین بۆ هەڵوەشاندنەوەی ڤیزەی نێوان ئێران و ڕووسیا و دەستمان بە کارکردن کردووە لەسەری.
ئەم هەنگاوە بەشێکە لە هاوکارییە ستراتیژییە فراوانەکانی نێوان تاران و مۆسکۆ کە بوارەکانی وەک بازرگانی، وزە، ژێرخانی، وێستگەی کارەبای بوشێهر، درووستکردنی هێڵی ئاسن و بەرپەرچدانەوەی سزاکانی ڕۆژئاوا لەخۆدەگرێت.
وەزیری دەرەوەی ڕووسیا جەختی لەوە کردەوە کە ئەم هاوکارییە هاوتەریب لەگەڵ ڕێزگرتن لە مافەکانی ووڵاتان و بەرەنگاربوونەوەی سزا نایاساییەکان و بەهێزکردنی دامەزراوە نێودەوڵەتییەکانی وەک نەتەوە یەکگرتووەکان و بریکس بەردەوام دەبێت.
هەروەها فراوانکردنی پەیوەندییه ئابوورییه ئازادەکانی ئێران و یەکیتی ئوراسیای ڕاگەیاند که بڕیاره له مانگی ئایاردا ئه و پەیوەندییه به جێ بەجێ بکرێت.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا لاڤرۆڤ باسی لە بەرنامەی ئەتۆمی ئێران و پێشهاتەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و قەیرانی فەلەستین و پرۆسەی هاوکاری لە دەریای خەزەر و قەفقاز کرد.
لە ووڵامی پرسیاری پەیامنێرێکدا سەبارەت بە کاتی ڕێککەوتنی ستراتیژی ئێران و ڕووسیا، لاڤرۆڤ ڕایگەیاند: هەر لە یەکەم ڕۆژەکانی واژووکردنی ئەم بەڵگەنامەیەوە هەوڵی نەهێشتنی گەمارۆوەکانی ڕۆژئاوا و پەرەپێدانی هاوکارییەکانی بانکی و بازرگانیمان داوە.
بەم شێوەیە، هەڵوەشاندنەوەی ڤیزەی سەفەر لە نێوان ئێران و ڕووسیادا دەتوانێت لاپەڕەیەکی نوێ لە ئاڵوگۆڕی خەڵک بە خەڵک، گەشتیاری و هاوکاری ئابووری نێوان هەردوو ووڵات دەست پێبکات.





