واڵ ستریت ژۆرناڵ : پێشنیارەکەی ئێران، کە لە ڕێگەی ناوبژیوانە پاکستانی یەکانەوە پێشکەش کراوە

واڵ ستریت ژۆرناڵ : پێشنیارەکەی ئێران، کە لە ڕێگەی ناوبژیوانە پاکستانی یەکانەوە پێشکەش کراوە

PeyamaKurd - واڵ ستریت ژۆرناڵ : پێشنیارەکەی ئێران، کە لە ڕێگەی ناوبژیوانە پاکستانی یەکانەوە پێشکەش کراوە

ڕۆژنامەی "واڵ ستریت ژۆرناڵ" ئاشکرای کردووە کە پێشنیارەکەی ئێران، کە لە ڕێگەی ناوبژیوانە پاکستانی یەکانەوە پێشکەش کراوە، کێشە سەرەکییەکانی پەیوەندیدار بە بەرنامەی ئەتۆمی تارانی بە نادیاری هێشتووەتەوە.

ئێران لە جیاتی ووڵامێکی ڕوون بۆ داواکارییەکانی ئەمریکا، پێشنیاری کردووە کە لە ماوەی ٣٠ ڕۆژی داهاتوودا وتووێژ لەسەر پرسی ئەتۆمی بکرێت و ئامادەیی نیشان داوە تەنیا بەشێک لە ئۆرانیۆمە پیتێندراوەکەی ڕوون بکاتەوە یان ڕەوانەی ووڵاتێکی سێیەمی بکات، کە ئەمە لەگەڵ مەرجە پێش وەختەکانی واشینتۆن ناتەبایە.

لەلایەکی دیکەوە، هەواڵدەری "ڕۆیتەرز" ئاماژەی بەوە کردووە کە تاران لە ووڵامەکەی دا جەختی لەسەر پێویستی کۆتایی هێنان بە شەڕ لە هەموو بەرەکان و هەڵگرتنی گەمارۆ دەریایی یەکانی سەر بەندەرەکانی ئێران کردووەتەوە.

هەروەها ئێران داوای گەرەنتی کردووە بۆ ڕێگری کردن لە هەر هێرشێکی دووبارە و داوای کردووە سزاکانی پەیوەندیدار بە فرۆشتنی نەوت لە ماوەی مانگێک دا هەڵ بگیرێن.