PeyamaKurd - ووتەبێژی سوپای ئیسرائیل : سوپای ئیسرائیل بەنیازە لانیکەم سێ هەفتەی تر درێژە بە هێرشەکان لە دژی بە ئێران بدات.
ووتەبێژی سوپای ئیسرائیل، عەمید ئێفی دیفرین بۆ سی ئێن ئێن ڕایگەیاند : سوپای ئیسرائیل بەنیازە لانیکەم سێ هەفتەی تر درێژە بە هێرشەکان لە دژی بە ئێران بدات.
▪️هەزاران ئامانجمان هەیە و ئامادەین بە هەماهەنگی لەگەڵ ئەمریکییەکان بەدەستیان بهێنین.
▪️سوپا بە پێی خشتەیەکی دیاریکراو کار ناکات بەڵکوو بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانمان کە لاوازکردنی رژێمی ئێران ە.
🔻 لەلایەکی دیکە، کەناڵی ١٤ی ئیسرائیلی بڵاویکردەوە، کە ئەمریکا ئامادەکاری بۆ هێرشێکی سنوورداری زەمینی دەکات بۆسەر خاکی ئێران.