پەیامی کورد ... ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران : هەر لە سەرەتاوە دیار بوو کە ئەمریکا بە تەواوی بەشداری لە تاوانی دەستدرێژی ئیسرائیل بۆ سەر نەتەوەی ئێران دا کردووە
🔹 ئیسماعیل بەقایی، ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند: ئەم دانپێدانانە بەڵگەیەکی حاشا هەڵنەگرە بۆ تێوەگلانی ڕاستەوخۆ و هاوبەشی چالاکانەی ئەمریکا لە دەست درێژی ناڕەوای ئیسرائیل بۆ سەر ئێران و لە هەمان کاتدا قبووڵکردنی ڕوونە بە بەرپرسیارییەتی ئەمریکا لە ئەنجامدانی کردەوەیەکی نایاسایی و شتێکی خراپە پێشێل کردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان”.
🔹 ئەمریکا دەبێت لێپرسینەوە لەو پێشێلکارییە گەورەیە و تاوانە قورسە بکات کە ئەنجامی داوە.