PeyamaKurd - ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران : هەڵگرتنی گەمارۆوە نەوتییەکان لە ئەمڕۆوە دەست پێدەکات
ئیسماعیل بەقایی، ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند : پێویستە گەمارۆ نەوتییەکانی سەر ئێران هەڵ بگیرێن، نەک تەنها لەسەر کاغەز، بەڵکوو بە هەموو پێداویستی و مەرجەکانیەوە.
ئاماژەی بەوەش کرد کە دەبێت ئێران بتوانێت نەوتەکەی بفرۆشێت و لە بوارەکانی گواستنەوە و دڵنیایی (بیمە)دا تووشی گرفت نەبێت، هەروەها بتوانێت داهاتی بەدەست هاتوو لە فرۆشتنی نەوتەکەشی وەربگرێتەوە.
ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوە جەختی کردەوە کە پڕۆسەی هەڵگرتنی گەمارۆوە نەوتییەکانی ئێران لە ئەمڕۆوە دەست پێدەکات و لە کاتی بەڕێوەچوونی دانووستانەکانیش دا بەردەوام دەبێت.