PeyamaKurd - ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران : یەکشەممە رێککەوتن واژوو ناکرێ
ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند : ڕێککەوتننامەی ئیسلام ئاباد کە ئێستا دانووستاندنی لەسەر دەکرێت، تەنیا لەسەر کۆتایی هێنان بە جەنگ چڕبووەتەوە و ووتیشی : "لەم قۆناغەدا بڕیار دراوە هیچ باسێک لەبارەی بابەتە ئەتۆمییەکانەوە نەکرێت."
ڕۆژی شەممە، ئیسماعیل بەقایی، سەبارەت بە کاتی واژووکردنی ڕێککەوتننامە لەگەڵ ئەمریکا ووتی : "دەبێت چاوەڕوان بین؛ هەرچەندە یەکشەممە واژوو ناکرێت، بەڵام ئەگەری ئەوە هەیە لە ڕۆژانی داهاتوودا ئەمە ڕووبدات."
ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوە ئاماژەی بەوەش کرد، بەهۆی ناجێگیری و دوودڵی لایەنی بەرامبەر لە بڕیارەکانیدا، دەبێت بە ووریایی یەوە مامەڵە لەگەڵ ئەم پڕۆسەیەدا بکەن و چی دیکە پەلە لە بڵاوکردنەوەی زانیارییەکان نەکەن.