وەزارەتی بەرگری ڕوسیا - واشینتۆن بەرپرسیارە لە هێرشەکەی کیێڤ بۆ سەر سیڤاستۆپۆل بە بەکارهێنانی مووشەکی ئاتکامز

وەزارەتی بەرگری ڕوسیا - واشینتۆن بەرپرسیارە لە هێرشەکەی کیێڤ بۆ سەر سیڤاستۆپۆل بە بەکارهێنانی مووشەکی ئاتکامز
پەیامی کورد   ...   وەزارەتی بەرگری ڕوسیا - واشینتۆن بەرپرسیارە لە هێرشەکەی کیێڤ بۆ سەر سیڤاستۆپۆل بە بەکارهێنانی مووشەکی ئاتکامز 

وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاند، واشینتۆن کە چەک بۆ ئۆکراین دابین دەکات، هەروەها ڕژێمی کیێڤ بە پلەی یەکەم بەرپرسی هێرشی سەر سیڤاستۆپۆلن.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە هێزە چەکدارەکانی ئۆکراین کاتژمێر ١٢:١٥ خولەکی شەوی یەکشەممە ٢٣ی حوزەیران هێرشیان کردە سەر سیڤاستۆپۆڵ. بەگوێرەی ڕاگەیاندنی وەزارەتی بەرگری ڕووسیا، ئەم هێرشە بە مووشەکی ئەتکۆمزی ئەمریکی بە تەقەمەنی کلاستەر ئەنجامدراوە. سیستەمی بەرگری ئاسمانی چوار مووشەکیان خستە خوارەوە و یەکێک لەو مووشەکانە لە کاتی ڕێگریکردن و لادان لە ڕێگاکەی بەسەر شارەکەدا تەقیەوە. ئەلێکسی کوزنتسۆڤ، یاریدەدەری وەزیری تەندرووستی ڕووسیا زیاتر ئاگاداری کرد کە دوای تۆپبارانی سیڤاستۆپۆل لەلایەن ئۆکراین، ١٢٤ کەس کە ٢٧یان منداڵ بوون بە پلەی جیاواز بریندار بوون.
لە ڕاگەێندراوەکەی وەزارەتی بەرگری ڕووسیادا هاتووە: "هەموو فەرمانەکانی هەڵدانی مووشەکی ئۆپراسیۆنی-تاکتیکی ئاتۆکۆمسی ئەمریکی لەلایەن شارەزایانی ئەمریکاوە بە پشت بەستن بە داتای سیخوڕی مانگی دەستکردی ئەمریکا خۆی ئەنجام دەدرێت. بۆیە بەرپرسیاریەتی هێرشی مووشەکی بە ئەنقەست بۆ سەر خەڵکی مەدەنی لە ئەستۆ دەگیرێت". لە سیڤاستۆپۆل بە پلەی یەکەم لەگەڵ واشینتۆن دایە کە بەرپرسیارە لە گواستنەوەی ئەم چەکانە بۆ ئۆکراین ، هەروەها بەرپرسیاریەتی ڕژێمی کیێڤە کە لە خاکی ئەوەوە ئەم هێرشە ئەنجامدراوە”.