PeyamaKurd - وەزارەتی داد و پۆلیسی فیدراڵی ئەمریکا (FBI) ڕایانگەیاند کە دەستیان بەسەر چوار دۆمەینی ئینتەرنێتی سەر بە وەزارەتی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی دا گرتووە.
بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان ئەم ماڵپەڕانە لەژێر ناوی جیاوازدا وەک ئامرازێک بۆ سەرکوتی فرەسنووری و ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی دەروونی دژی چالاکانی سیاسی و ڕۆژنامەنووسان بەکار هێنراون.
بەپێی ڕاگەێندراوی فەرمی بەرپرسانی ئەمریکی ئەم تۆڕە سیخوڕییە لە ڕێگەی ئەم ماڵپەڕانەوە (بە تایبەت گرووپی ناسراو بە حەنزەلە) کارە نایاسایی یەکانیان لەوانە: بڵاوکردنەوەی داتا و زانیاری کەسی (Doxing) نەیارانی ڕێژیم، هاندانی تووندوتیژی دژی ڕۆژنامەنووسان و ڕەخنەگرانی ڕێژیمی ئێران. ئاشکراکردنی ناونیشانی نەیاران و هەڕەشەی ڕاستەوخۆی کوشتن لە ناوخۆ و دەرەوەی ئەمریکا.
پێشنیارکردنی پارە بۆ هەر کەسێک کە هێرشی سایبێری یان فیزیکی بکاتە سەر ئامانجە دیاریکراوەکان.