PeyamaKurd - وەزیری خەزێنەداری ئەمریکا : فشارە ئابوورییەکان بۆ سەر ئێران هاوتای بۆردومانی سەربازی دەبن
سکات بێسێنت ڕایگەیاند کە ئەمریکا خەریکی ئامادەکارییە بۆ قۆناغێکی نوێ لە فشاری ئابووری دژی ئێران، کە بە ووتەی ئەو "هاوتای دارایی" ئۆپراسیۆنێکی سەربازی بەرفراوان دەبێت.
بێسێنت ڕۆژی چوارشەممە لە کۆشکی سپی جەختی کردەوە کە واشینتۆن بە نیازە لە ڕێگەی سەپاندنی سزای دووەم ەوە، ئەو دامەزراوە دارایی و ووڵاتانە بکاتە ئامانج کە هاوکاری ئابوورییان لەگەڵ تاران دا هەیە.
ئەو هۆشداری دا و ووتی : "ئەگەر ووڵاتێک نەوتی ئێران بکڕێت یان دارایی یەکانی ئێران لە بانکەکانی دا ڕابگرێت، لەگەڵ سزاکانی ئەمریکا ڕووبەڕوو دەبێتەوە."